مەكتەبی سیاسیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، لە پەیامێكیدا پیرۆزبایی ساڵیادی دامەزراندنی یەكێتیی مامۆستایانی كوردستان لە رێكخراوەكە دەكات و رایدەگەیەنێت، “لەم یادەدا پشتیوانیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بۆ رێكخراوەكەتان و سەرجەم مامۆستایان دووپاتدەكەینەوە”.
دەقی پیرۆزباییەكەی مەكتەبی سیاسی:
بەرێزان سكرتاریەتی یەكێتیی مامۆستایانی كوردستان
لە یادی 63 ساڵەی دامەزراندنی یەكێتی مامۆستایانی كوردستاندا ، گەرمترین پیرۆزبایی ئاڕاستەی سەرجەم مامۆستایان و ئەندامانی دڵسۆزی رێكخراوەكەتان دەكەین و هیوای گەیشتن بە ئامانجەكانتان بۆ دەخوازین.
یەكێتی مامۆستایانی كوردستان، هەر لەسەرەتای دامەزراندنیەوە شانبەشانی خەباتی پیشەیی، لە كاروانی رزگاریخوازانەی گەلەكەشمان لە ناوەندەكانی خوێندندا بە تێكەڵكردنی هەستی نیشتمانپەروەری لەگەڵ وانەكاندا، یان لە سەنگەری بەرگریدا رۆڵی پێشەنگیان هەبووە.
لەم یادەدا، پشتیوانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بۆ رێكخراوەكەتان و سەرجەم مامۆستایان دووپاتدەكەینەوە لەپێناو چەسپاندنی سیستمێكی نوێی هاوچەرخی پەروەردە و فێركردن كە تێیدا گشت مافەكانی مامۆستایان و پێداویستیەكانی خوێندن و فێركردنی تێدا دابینبكرێت.
سەركەوتن بۆ خەباتی رەوای پیشەیی یەكێتی مامۆستایان دەخوازین
مەكتەبی سیاسی
یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان