پێشەوا هەورامانی، وتەبێژی حكومەتی هەرێم دەڵێت، “لیستی مووچە ئامادەدەكەین، بەڵام بەبێ هۆكار ناردنی مووچە 10 بۆ 15 رۆژ دوادەخرێت”.
رایگەیاند، “هیچ شتێك نەماوە قسەی لەسەر بكەین و هەموو ئەو گرفتانەی هەبوون چارەسەرمان كردووە و بەپێی بڕیاری دادگای فیدراڵیی عێراقیش نابێت مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم دوابخرێت”.
لەبارەی دامەزراندنیشەوە، وتەبێژی حكومەتی هەرێم وتیشی، “هیچ دامەزراندنێك بۆ هەرێمی كوردستان نەكراوە لە كاتێكدا لە عێراق دامەزراندن بۆ دەرچووان هەبووە”.