ترەمپ بەبڕی زیاتر لە 840 ملیار دۆلار رێککەوتنی لەگەڵ سعودیە و قەتەر واژووکردووە

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا تائێستا لەگەڵ سعودیە و قەتەر، بە بڕی زیاتر لە 840 ملیار دۆلار رێککەوتنی واژووکردووە.

دوێنێ سێشەممە، گەشتەکەی ترەمپ بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەستیپێکرد و بە فڕۆکەیەکی سەرۆکایەتیی وڵاتەکەی، گەیشتە ریازی پایتەختی سعودیە و، ئەمڕۆش سەردانی قەتەری کرد و بڕیارە دوای ئەویش، سەردانی ئیمارات بکات.

لە هەردوو وێستگەی گەشتەکەی ترەمپدا (سعودیە و قەتەر)، چەندین رێککەوتنی ئابوری لەگەڵ ئەو دوو وڵاتەدا واژووکرد.

بەپێی راگەیەندراوی کۆشکی سپی، دوێنێ سێشەممە، ئەمریکا و سعودیە رێککەوتنێکیان بە بڕی 600 ملیار دۆلار بۆ وەبەرهێنان لە ئەمریکا واژووکردووە.

هاوکات ئەمڕۆش، سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، بە بڕی زیاتر لە 243.5 ملیار دۆلار لەگەڵ ئەمیری قەتەر رێککەوتنیان واژووکردووە، کە خۆی دەبینێتەوە لە (فرۆشتنی فڕۆکەکانی بۆینگ-ی ئەمریکی و بزوێنەری فڕۆکەکانی جەنەراڵ ئێلیکتریک بە هێڵی ئاسمانیی قەتەر).

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەرپرسێکی ئەمریکا بۆ ئەکسیۆس: یان بەم زووانە ڕێککەوتن دەکرێت یان بە بۆردومان ئێران وێران دەکەین

بەرپرسێکی ئەمریکا هەڕەشە لە ئێران دەکات و دەڵێت، یان بەم زووانە ڕێکدەکەون، یان بەشێوەیەک بۆردومانتان دەکەین، وڵاتەکەتان وێران…
Total
0
Share