تەندروستیی هەولێر رایدەگەیەنێت، “بەهۆی خۆڵبارین 41 هاوڵاتی تووشی تەنگەنەفەسی بوون”.
سامان سەلمان، بەڕێوەبەری راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستی هەولێر، رایگەیاند، دوای گۆڕانی کەشوهەوا و خۆڵبارین بەهۆی هەناسەتەنگی 41 هاوڵاتی سەردانی هەر چوار فریاکەوتنی رۆژئاوای هەولێر، نەخۆشخانەی رزگاری، نەخۆشخانەی هەریر، فریاکەوتنی ساڕێژ سنوری تەندروستیی خەبات و نەخۆشخانەی گشتیی شەقڵاوەیان کردووە.
وتیشی، “دوای چارەسەری پێویست و پێدانی رێنمایی خۆپارێزی لەلایەن پزیشکی ئێشکگر، رەوانەی ماڵەوەکراون”.