هاتوچۆی سلێمانی رایدەگەیەنێت، ئەو هاوڵاتییانەی مامەڵەکانیان تەواوکردووە بۆ وەرگرتنەوەی ساڵیانەی ئۆتۆمبێلەکانیان سەردانمان بکەن.
بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی، بڵاویکردەوە، ئاگاداری سەرجەم ئەو هاوڵاتییانە دەکەین کە مامەڵەی تۆمارکردنیان تەواوکردووە لە هۆبەی تۆماری یەکەمجار، بەڵام تاوەکو ئێستا نەهاتوون بۆ وەرگرتنەوەی ساڵیانەی ئوتومبیلەکانیان سەردانمان بکەن.
دەشڵێت، پێویستە بەمەبەستی وەرگرتنەوەی ساڵیانەی ئوتومبیلەکانیان سەردانی هۆبەی تۆماری یەکەمجار- پەنجەرەی 87 بکەن.