هەژارترین سەرۆکی جیهان کۆچی دواییکرد

خۆسییە مۆخیکا سەرۆکی پێشووی ئۆرۆگوای و خاوەنی نازناوی هەژارترین سەرۆکی جیهان لە تەمەنی 89 ساڵیدا کۆچی دواییکرد.

یاماندۆ ئۆرسی سەرۆکی ئێستای ئۆرۆگوای هەواڵەکەی پشتڕاستکردەوە و رایگەیاند، “خۆسییە مۆخیکا سەرۆک و چالاکوان و فەرماندە و رێبەر کۆچی دواییکرد”.

ناوبراو لە نێوان ساڵانی 2010-2015 سەرۆکی ئۆرۆگوای بوو، لەماوەی دەسەڵاتەیەکدا لە خانوویەکی ئاساییدا دەژیا و ئۆتۆمبێلێکی هەرزانی لێدەخوڕی، زۆرینەی مووچەکەی بۆ کاری خێرخوازی خەرجدەکرد.

مۆخیکا لە ساڵی 2024 ەوە تووشی نەخۆشی شێرپەنجە بوو و بەهۆیەوە کۆچی دواییکرد.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share