راگەیەندراوێكی بەپەلە لە دەزگای ئاسایشی هەرێمەوە

دەزگای ئاسایشی هەرێم دەستگیركردنی چوار تیكتۆكچی راگەیاند.

بەپێی راگەیەندراوێكی دەزگای ئاسایشی هەرێم كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی، لە رۆژانی 26ی 4ی 2025 تاوەكو 5ی 5ی 2025 بە بڕیاری دادوەری لێكۆڵینەوەی ئاسایش دوای كۆكردنەوەی زانیاری و چاودێریی ورد، چوار تیكتۆكچی بەتۆمەتی نیشاندانی وێنەی نەشیاو و دەربڕینی ناشرین و هەڕەشەكردن لەلایڤەكانیاندا دەستگیركران.

هەر لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، هەڵمەتی بەرەنگاربوونەوەی بڵاوكراوە نەشیاوەكان، لەپێناو تێكنەدانی شیرازەی كۆمەڵگە، بەهاوكاری و زانیاری هاوڵاتییان بەردەوامە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نوێترین زانیاریی لەبارەی ئەو شەپۆلی بەفر و بارانەی پێشبینیدەکرێت هەرێم بگرێتەوە

بەڕێوەبەریی کەشناسیی سلێمانی رایگەیاند، لە رۆژی چوارشەممەوە شەپۆلێکی بارانبارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە تا ئێوارە رۆژی هەینی کاریگەرییەکەی دەمێنێتەوە.…
زیاتر ببینە

په‌رله‌مانتارێكى یه‌كێتى: مانگانه‌ 300 ملیار دینار له‌ مووچه‌ ده‌مێنێته‌وه‌ و زیاده‌كه‌ى دیار نیه‌

په‌رله‌مانتارێكى یه‌كێتى له‌ په‌رله‌مانى كوردستان ڕایده‌گه‌یه‌نێت، ناهه‌قیه‌كى گه‌وره‌ به‌رامبه‌ر سلێمانى ده‌كرێت، ده‌شڵێت، پێشتر نەوت بە كەمتر له‌ 20…
Total
0
Share