سەندیکای رۆژنامەنووسان: هیچ رۆژنامەنووسێک سکاڵای یاسایی تۆمارنەکردووە

سەندیکای رۆژنامەنووسانی کوردستان/ لقی سلێمانی لەبارەی رووداوەکانی شەوی رابردووی عەربەت رایدەگەیەنێت، تائێستا هیچ رۆژنامەنووس و میدیاکارێک سکاڵای یاسایی تۆمارنەکردووە.

سەندیکای رۆژنامەنووسان لە روونکردنەوەیەکدا دەڵێت، “پاش ئەو روداوانەی شەوی رابردوو لە ناوچەی عەربەت روویانداو لە سۆشیاڵ میدیاو میدیاکاندا شیکاری جۆراوجۆریان بۆکرا، بەڵام تا ئەم ساتەوەختە ھیچ رۆژنامەنووسێک و میدیاکارێک نەھاتوە سکاڵای یاسایی تۆمار بکات”.

دەشڵێت، “ئێمە لە لقی سلێمانی سەندیکای رۆژنامەنووسانی کوردستان، داواکارین ھەر میدیاکارێک ئەگەر لێیدراوە یان دەستگیرکراوە یان کەولوپەلی رۆژنامەوانیی دەستیبەسەردا گیراوە، با بێت و پێکەوە سکاڵای رەسمی لەسەر لایەنی بەرانبەر تۆماربکەین و مافی خوراویان بۆ وەربگرینەوەو یاسای کاری رۆژنامەوانی بکەینە سەروەر نەک تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لە هەرێمی كوردستان قەرز بە هاوڵاتییان دەدرێت قەرزەكە لە 15 ملیۆن تا وەكو 100 ملیۆن دینارە

بەڕێوەبەری كشتوكاڵی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، وەزارەتی كشتوكاڵ یاداشتێكی لێكتێگەیشتنی لەگەڵ بانكێك واژووكردووە كە قەرز بە هاوڵاتییان دەدرێت و بڕەكەی…
Total
0
Share