پێكدادان لەنێوان هێزەكانی چین و هندستان-دا ڕویدا

ویلایەتی سیكیم یەكێك لە ناوچە سنوورییەكانی نێوان چین و هندستان

پێكدادانێك لەنێوان هێزێكی چین و هێزێكی هندستاندا لە ناوچەیەكی سنووریدا ڕویدا و دەوترێت هەردوولا ژمارەیەك سەربازیان برینداربوون.

ویلایەتی سیكیم كە دەكەوێتە باكووری هندستان چوارشەممەی ڕابردوو پێكدادانێكی نێوان هەردوو هێزەكەی تیا ڕوویدا و دواتر ئاشكراكرا كە كێشەی ناوچەكە چارەسەركراوە.

بەڵام جارێكی دیكە شەڕ لەو ناوچەیە لەنێوانیاندا دەستیپێكردەوە.

ناكۆكییەكان لە ناوچەكەدا كە بە درێژترین ململانێی سنوور لە جیهاندا دادەنرێت، دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی هەردوو وڵات خۆیان بە خاوەنی ڕوبەرێكی فراوانی زەوی ناوچەكە دەزانن.

لە حوزەیرانی ڕابردووش زیاتر لە 20 سەربازی هندستان لە ڕوبەروبوونەوەیەكدا لە ویلایەتی لداخ كە دەكەوێتە بەرزاییەكانی تبت كوژران.

بەمدواییە چی ڕویدا؟
ڕوداوەكان لە ڕێڕەوی ناتولا لە ویلایەتی سیكیم-ی سنووری بوو كە دەكەوێتە نێوان مەملەكەتی بۆتان و كۆماری نیپاڵ، بە دووری نزیكەی 2500 كیلۆمەتر لە ڕۆژهەڵاتی ویلایەتی لداخ.

هێزێكی پاسەوانی سنووری چین هەوڵیدابوو بچێتە نێو خاكی هندستانەوە، بەڵام ناچار بە پاشەكشە كران، وەك ئەوەی بەرپرسانی نیودەلهی ئاماژەی پێدا.

هەروەك بەیاننامەیەكی سوپای هندستان لە بەهای ڕوداوەكەی كەمكردەوە و ڕوبەڕوبوونەوەكەشی بە “سوك” ناوبرد كە لە ناوچەی ناتۆلا-ی ویلایەتی سیكیم ڕۆژی 20ی كانونی دووەم ڕویدا و، ئاماژەی بەوەكرد كە لەلایەن بەرپرسانی ناوچەكەوە بەپێی پڕۆتۆكۆلە كارپێكراوەكان چارەسەركراوە.

دۆخی سروشتی ناوچەكە ڕێگرە لە دیاریكردنی خاڵی سنووریی جێگیر بە درێژایی نزیكەی 3440 كیلۆمەتر.

ناوچەكە ڕوبار و دەریا و شاخی سەهۆڵینی هەیە، ئەمەش واتە گۆڕانی بەردەوامی خاڵە سنوورییەكان، هەر ئەمەش وا لە سەربازانی هەردوولا دەكات ناوبەناو توشی ڕوبەڕوبوونەوە ببنەوە.

لە سایەی ئەو دۆخەشدا، هەردوو وڵات چەندین گەڕی وتوێژیان بۆ كۆتایی هێنان بە ئاگری ناكۆكییەكان ئەنجامداوە، دوایینیان دوێنێ یەكشەممە بوو لەنێوان فەرماندە سەربازییەكاندا.

هەردوولا ترسیان لە لەدەستدانی یەكتر هەیە، بەهۆی ئەوەی چین بە یەكێك لە گەورە هاوبەشە بازرگانییەكانی هندستان دادەنرێت.

هەردوو وڵات تەنها یەك جار شەڕ لەنێوانیاندا ڕویداوە كە لە ساڵی 1962دا بووە و تیایدا هندستان شكستێكی قورسی توشهات.

س: BBC

بابەتی پێشتر

میلان بەراورد بە وەرزی ڕابردوو لەم وەرزەدا (+18)یە

بابەتی دواتر

بافڵ تاڵەبانی: لامەرکەزی فاکتەری بەهێزترکردنی هەرێمی کوردستان و خزمەتکردنی خەڵکە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share