رۆژنامەی حورییەت: پەکەکە دەقی بەیاننامەی خۆهەڵوەشاندنەوەی ئامادەکردووە

رۆژنامەی حورییەت-ی تورکی رایگەیاند، دەقی هەڵوەشاندنەوەی پەکەکە ئامادەیە و لە ماوەی یەک یان دوو رۆژی داهاتوو، رادەگەیەندرێت.

رۆژنامەکە باسلەوەدەکات، رێکخراوی پارتی کرێکارانی کوردستان، لە چوارچێوەی ئەو دەستپێشخەرییەی کە بە ئامانجی “تورکیایەکی بێ تیرۆر” ئەنجامدراوە، کۆنگرەی خۆی کردووە و بڕیارە لە ماوەی چەند رۆژێکی دیکەدا، بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی خۆی رابگەیەنێت.

دەشڵێت، سەرکردەکانی پەکەکە پەیوەندییان بە هاوەڵانیان کردووە لە سووریا و ئەوروپا و، گەیشتوونەتە رێککەوتن لەسەر دەقی بەیاننامەی خۆهەڵوەشاندنەوەکە، هاوکات هەڵسەنگاندنیشیان بۆ شوێن و کاتی راگەیاندنی بەیاننامەکە کردووە.

رۆژی 27 ی شوباتی 2025، عەبدوڵا ئۆجەلان، رێبەری زیندانیکراوی پەکەکە لە پەیامێکدا داوای لە پەکەکە کرد چەکدابنێت و خۆی هەڵبوەشێنێتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share