هەوڵى هاوردەکردنى ژمارەیەک ئۆتۆمبێلى خوار مۆدێل پوچەڵکرایەوە

لەلایەن دەستەى دەروازە سنوورییەکانەوە دەستبەسەر 12 ئۆتۆمبێلى خوار مۆدێلدا لە دەروازەى بەندەرى ئوم قەسردا گیرا.

دەستەکە لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی دەروازەى بەندەرى ئوم قەسرى باکوورەوە دەستبەسەر چوار “حاویە”ى قەبارە 40 پێ-دا گیرا کە 12 ئۆتۆمبێلى ساڵۆنى جۆر جیاوازیان تیادابوو، لە مۆدێلى خوار رێگەپێدراو بۆ هاوردەکردن.

ئەوەشى خستەڕوو، دواى پشکنین و وردبینى دەرکەوت دەستکاریى ژمارە شانسییەکانیان کراوە.

دەستەى دەروازە سنوورییەکانى عێراق ئاماژەى بەوەشدا، رێوشوێنى یاسایى پێویست گیراوەتەبەر.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق و سەرۆکی فراکسیۆنەکان گفتوگۆی پڕۆژە یاسای بودجە دەکەن

لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق لەگەڵ سەرۆکی فراکسیۆنەکان لەسەر پڕۆژە یاسای بودجە کۆبووەتەوە و هەوڵدەدرێت پێش کۆبوونەوەی پەرلەمان ڕێککەوتنی…
Total
0
Share