وەزارەتی پێشمەرگە رایدەگەیەنێت، فەرمانی پێدانی زەوی بۆ ژمارەیەكی دیكە لە ئەفسەر و پلەدارانی وەزارەتی پێشمەرگە دەرچوو.
بەپێی راگەیەندراوێكی وەزارەتی پێشمەرگە كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، دوا بەدوای گەڕانەوەی وەجبەی یەكەمی پێدانی زەوی بۆ ئەفسەران و پلەدارانی وەزارەتی پێشمەرگە، لە سەرۆكایەتیی ئەنجومەنی وەزیرانی حكومەتی هەرێمی كوردستان رەزامەندی بۆ پێدانی زەوی بۆ 9579 ئەفسەر و پلەداری لیوا و یەكەكانی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە وەرگیراوە، بەم شێوەیەی خوارەوە.
– ئومرەی ب. ئیدارەی ئەفسەران 131 كەس
– لیوای دووی پیادە 708 كەس
– لیوای 4ی پیادە 1400 كەس
– لیوای 7ی پیادە 1672 كەس
– لیوای 11ی پیادە 1671كەس
– لیوای 12ی پیادە 1622 كەس
– لیوای 17ی پیادە 1019 كەس
– لیوای 18ی پیادە 1410 كەس
هەر لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە كۆی گشتی 9579 كەس لەم وەجبەیە سوودمەند دەبن و پڕۆسەكە بەردەوامدەبێت و داوا لە هەموو ئەو هێز و یەكانەی وەزارەتی پێشمەرگە دەكەین پەلە بكەن لە رێكخستن و بە داتاكردنی فۆڕمەكانیان و بەڕێكوپێكی ناردنیان بۆ لیژنەی زەویی وەزارەتمان و هاوكار بن لە جێبەجێكردنی ئەو رێنماییانەی بۆیان نێردراوە بۆ ئەوەی زۆرترین پێشمەرگە سوودمەندبێت لەم پڕۆسەیە لە سەرتاسەری هەرێمی كوردستان.