خەتەر گیانلەدەستدا

تەرمی ژیوار حیجابی، راپەڕی كوردی دانیشتووی ئەڵمانیا و ناسراو بە خەتەر لە نێو ماڵەكەی خۆیدا دۆزرایەوە.

میدیا ئەڵمانییەكان بڵاویانكردەوە، ئەمڕۆ هەینی تەرمی ژیوار حیجابی راپەڕی كوردی دانیشتووی ئەڵمانیا و ناسراو بە خەتەر لە ماڵەكەی خۆدا دۆزراوەتەوە.

ئاماژەیان بەوەشكردووە، تیمەكانی پۆلیس ئەڵمانیان لێكۆڵینەوەیان لە رووداوەكە دەستپێكردووە و تا ئێستاش هۆكاری گیانلەدەستدانی ئەو راپەرە كوردە نازاندرێت.

ژیوار حیجابی؛ ناسراو بە (خەتەر) لە ساڵی 1982 لە شاری سنەی رۆژهەڵاتی كوردستان لەدایكبووە و لە تەمەنێكی منداڵیدا لەگەڵ خێزانەكەیدا روویان لە وڵاتی ئەڵمانیا كردووە و لەوێش بەكاری هونەری دەركەوت و خاوەنی چەند ئەلبومێك و بەیەكێك لە بەناوبانگترین راپەرە ئەڵمانییەكان دەناسرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share