د. ئالان حەمە سەعید وەزیری پەروەردەی هەرێم رایدەگەیەنێت، هەر كەسێك مۆبایل بباتە هۆڵی تاقیكردنەوەكان و بیەوێت پرسیار وێنە بگرێت و بخرێتە سۆشیاڵ میدیاوە بە دوو خولەك ئاشكرای دەكەین.
وتیشی، “هەماهەنگیمان لەگەڵ دەزگا ئەمنییەكان هەیە و هەر كەسێك بیەوێت غەش بكات، رووبەڕووی یاسا دەكرێتەوە و دەزگا ئەمنییەكان هاوكاریی وەزارەتی پەروەردەی هەرێمن”.
راشیگەیاند، هەر كەسێك بیەوێت پرسیار وێنەبگرێت و بخرێتە سۆشیاڵ میدیاوە بە دوو خولەك ئاشكرای دەكەین كە لە چ پارێزگایەك و هۆڵێكە و بەڕێوەبەر و سەرپەرشتیاری هۆڵەكەش كێیە.