وەزارەتی بازرگانی لەبارەی بەئەلیکترۆنیکردنی پسووڵەی خۆراک هاوڵاتییان ئاگاداردەکاتەوە

وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیی هەرێم رایگەیاند، هاوڵاتییانی هەڵەبجە دەتوانن لەڕێی ئەپێکەوە ناوی خۆیان تۆماربکەن و پسووڵەی خۆراکەکەیان بکەنە ئەلیکترۆنی و لەم قۆناغەدا پێویست بە هیچ بڕەپارەیەک ناکات.

بەپێی راگەیەندراوێکی وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیی هەرێمی کوردستان کە وێنەیەکی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا کەوتووە و تێیدا هاتووە، “هاوڵاتییانی پارێزگای هەڵەبجە ئاگادار دەکەینەوە، بۆ بەئەلیکترۆنیکردنی کۆبۆنی خۆراک، دەتوانن لەڕێگەی ئەم ئەپەی خوارەوە، بچنە ناو سستمەکە و ناوی خۆیان تۆماربکەن، بۆ وەرگرتنی رێنمایی و هەر پرسیار و کێشەیەکیش، سەردانی بەڕێوەبەرایەتیی پسوڵەی خۆراکی هەڵەبجە بکەن”.

دەشڵێت، هاوڵاتیان ئاگاداردەکەینەوە لەم قۆناغەدا، پێویست بە هیچ بڕەپارەیەک ناکات و بەدووربن لەو کەسانەی بۆ تۆمارکردنی ناوی خێزان بۆ کۆبۆنی خۆراک، پارە وەردەگرن، بەهیچ شێوەیەک پەیوەندییان بە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی و لایەنی حکومییەوە نییە و سیستمەکە بەخۆڕاییە لە هەرێمی کوردستان”.

وەزارەتی بازرگانیی هەرێم باسلەوەشدەکات، “هاوڵاتی پێویستە کارتی نیشتمانی هەبێت، بۆئەوەی بێبەش نەبێت لە ناو تۆمارکردن و پرۆسەکە ماوەی مانگێگ دەخایەنێت”.

لینکی ئەپەکە:

https://play.google.com/store/apps/details?id=com.ht.iq&fbclid=IwY2xjawKJytNleHRuA2FlbQIxMAABHopOK8Gl12a5LbYVvGuwXBA0-278q60-izZHktMr5ZCyAJ4N55rT6S4WP2EU_aem_cdWolAEUf3QfFN7DJUH_tQ&pli=1

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share