بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی گەرمیان رایدەگەیەنێت، رێگەی نێوان کەلار – دەربەندیخان کاری تێدا دەکرێت و دەبێتە یەک ئاراستە.
لە راگەیەندراوێکی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی گەرمیاندا هاتووە، رێگای نێوان کەلار بۆ دەربەندیخان، کاری تێدادەکرێت و لە گوندی (ئاوەخێری) هەتاوەکو رێگای (ناحیەی شێخ تەویل)، رێگاکە دەبێتە یەک ئاراستە، واتە هاتوچۆکردن دەکەوێتە ئاراستەی هاتن بۆ کەلار.
دەشڵێت، “بۆ ئەو مەبەستە ئاگاداربن، تاکو بەدووربن لە رووداوی نەخوازراو”.