داوای دەستلەکارکێشانەوەی وەزیری تەندروستی دەکرێت

پزیشکانی دانەمەزراو و ناڕازی لە هەولێر گردبوونەوە و داوای دەستلەکارکێشانەوەی وەزیری تەندروستیی هەرێم دەکەن.

نوێنەری پزیشکان لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، “داواکارییەکانمان لەلایەن بەرپرسانی تەندروستییەوە پشتگوێخراون و شاردراونەتەوە، ماوەی چوار مانگە بچوکترین کێشەش لەنێو وەزارەتی تەندروستی چارەسەرنەکراوە و بەو هۆیەوە داوای دەستلەکارکێشانەوەی د. سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستیی هەرێم و پێداچوونەوە بە بڕیارەکانی دەکەین”.

وتیشی، “هەروەها داوای گۆڕینی نەقیب و ئەندامانی ئەنجومەنی سەندیکاکانی پزیشکان بۆ کەسانی خاوەن هەڵوێست و دووربین دەکەین، هەروەها داوای دامەزراندنی پزیشکانی دانەمەزراو و چالاککردنەوەی سیستمی پلەبەندیی پزیشکان دەکەین”.

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share