هەولێر و بەغداد لەبارەی هاوردە و هەناردەکردنی کاڵاوە رێککەوتن.
عومەر وائیلی، سەرۆکی دەستەی دەروازە سنوورییەکانی عێراق رایگەیاند، “ماوەی مانەوەی کاڵا لە هەرێمی کوردستان پێش ئەوەی بگاتە عێراق، لە 72 کاژێرەوە کرا بە یەک هەفتە”.
وتیشی، “ئەو کاڵایانەی لە 15ی نیسان بەدواوە لە هەرێمی کوردستان ماونەتەوە، دەکرێت هەناردەی پارێزگاکانی عێراق بکرێن، هەر بارهەڵگرێک لە هەرێمی کوردستانەوە تێپەڕێت بۆ پارێزگاکانی عێراق، دەبێت سێڵی گومرگیی پێوەبێت”.