روانگەی سەوزی عێراق: بەهۆی خۆڵبارینەوە عێراق رۆژانە یەک ملیۆن دۆلار زیانی پێدەگات

روانگەی سەوزی عێراق رایدەگەیەنێت، زیانەکانی خۆڵبارین لەسەر عێراق، بە یەک ملیۆن دۆلار لە رۆژێکدا دەخەمڵێندرێت.

روانگەکە لە بەیاننامەیەکدا ئاماژەی بەوەکرد، “ئەو کەرتەی زۆرترین زیانی بەرکەوتووە، کەرتی تەندروستییە، بەهۆی ئەو خەرجییانەی وەزارەت بۆ ئەو کەسانەی خەرجدەکات، کە تووشی تەنگەنەفەسی دەبن، ئێمە باسی ئەو نەخۆشانە ناکەین کە پێیان باشە لە ماڵەوە بمێننەوە و ئامێری هەناسەدان بکڕن، لەبری ئەوەی بچنە بنکەی تەندروستی و نەخۆشخانەکان بۆ چارەسەر”.

روانگەی سەوزی عێراق دەشڵێت، “زیانێکی دیکەی خۆڵبارین ئەوەیە کە بەهۆی کەمیی ئاستی بینینەوە، رووداوی هاتوچۆ زیاددەکات، لەلایەکی دیکەشەوە، بەروبوومە کشتوکاڵییەکانیش بەهۆی خۆڵبارینەوە، زیانێکی زۆریان پێدەگات”.

لە چەند رۆژی رابردوودا، شەپۆلێکی چڕی خۆڵبارین، سەرتاسەری عێراق و هەرێمی کوردستانی گرتووەتەوە و بەهۆیەوە، سەدان کەس تووشی تەنگەنەفەسی بوون و رەوانەی نەخۆشخانەکان کراون.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share