نرخی زێڕ بۆ بەرزترین ئاستی لە ماوەی دوو هەفتەی رابردوودا بەرزبووەوە.
ئەمڕۆ سێشەممە، نرخی بە رێژەی 0.7% بەرزبووەوە و بەهای هەر ئۆنسەیەک گەیشتە سێ هەزار و 361 دۆلار، ئەمەش لە دوای 22ی نیسانەوە، بەرزترین بەهای ئەو کانزا زەردەیە.
لەنێو کانزا بەنرخەکانی دیکەدا، نرخی یەک ئۆنسە زیو بە رێژەی 1.5% بەرزبووەتەوە و گەیشتووەتە 32.99 دۆلار، پلاتینۆم بە رێژەی 1.3% بەرزبووەتەوە و گەیشتووەتە 971.24 دۆلار و پالادیۆم بە رێژەی 0.5% بەرزبووەتەوە و گەیشتووەتە 945.75 دۆلار.