دانیشتنی ئەنجومەنی نوێنەران دواخرا

دانیشتنی ئەمڕۆی ئەنجومەنی نوێنەران بەهۆی تەواونەبوونی رێژەی یاسایی پەرلەمانتاران، دواخرا.

بەشی راگەیاندنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە راگەیەندراوێکی کورتدا ئاماژەی بەوەکرد، “ئەنجومەنی نوێنەران بەهۆی تەواونەبوونی رێژەی یاساییەوە دانیشتنەکەی دواخست”.

بڕگەکانی ئەمڕۆی دانیشتنەکەی ئەنجومەنی نوێنەران بریتیبوون لەمانە:

– دەنگدان لەسەر پێشنیازی هەمواری یاسای هاوسەنگكردنی بڕوانامە باڵاكانی عەرەبی و ئەوروپی.

– خوێندنەوەی یەكەم بۆ هەمواری یاسای پاراستنی مامۆستایان و فەرمانبەرانی کەرتی پەروەردە.

– خوێندنەوە بۆ هەمواری یاسای پەروەردە، ژمارە 22.

– خوێندنەوەی دووەم بۆ یاسای پاراستنی ژینگە.

– خوێندنەوە بۆ راپۆرتی هەمواركردنەوەی یاسای پەیڕەوی ناوخۆی ئەنجومەنی نوێنەران.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share