لەبارەی كرێی گواستنەوە بە تاكسیی كارەبایی زانیاریی نوێ دەخرێتەڕوو

سەرۆكی سەندیكای شۆفێران لە سلێمانی رایدەگەیەنێت، بڕیارەكەی وەزارەتی ناوخۆ لەبارەی تاكسیی كارەبایی كاریگەری لەسەر دابەزینی نرخی كرێی گواستنەوە دەبێت.

ئازاد ئەحمەد، سەرۆكی سەندیكای شۆفێران لە سلێمانی لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، بەپێی بڕیارەكەی وەزارەتی ناوخۆ، شۆفێران دەتوانن ئۆتۆمبێلێكی مۆدێل نوێ تابلۆی تاكسیی مۆدیل كۆنی لێبدەن و ئەگەر كار بەو بڕیارە بكرێت چاوەڕواندەكرێت لە داهاتوودا نرخی كرێی گواستنەوەی تاكسی دیاریبكرێت.

سەرۆكی سەندیكای شۆفێران لە سلێمانی پێیوایە تاكسیی كارەبایی ژمارەكەی زیادبێت تێچووی بەنزینیان لەسەر نابێت و ئەوەش وادەكات كرێی گواستنەوە نرخەكەی دابەزێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دەستەی مافی مرۆڤ لەبارەی رووداوەکەی شێخان: هێشتا چەک لەلای خەڵکانێک هەیە لە دەرەوەی یاسا

دەستەی مافی مرۆڤی کوردستان راگەیەندراوێکی لەبارەی رووداوەکەی سنووری شێخان بڵاوکردەوە و نیگەرانیی خۆی دەردەبڕێت. لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، “لەکاتی…
Total
0
Share