وەزارەتی كشتوكاڵ: بەرهەمی گەنمی جووتیاران بۆ نیو هێندە كەمیكردووە

وتەبێژی وەزارەتی كشتوكاڵی هەرێم رایگەیاند، “ئەمساڵ بەهۆی وشكەساڵی و كەمیی بارانبارینەوە بەرهەمی گەنم نزیكەی یەك ملیۆن تۆن كەمیكردووە”.

هیوا عەلی وتەبێژی وەزارەتی كشتوكاڵی هەرێم رایگەیاند، “ئەمساڵ بەراورد بە ساڵی رابردوو بەرهەمی گەنمی جووتیاران كەمیكردووە، بەجۆرێك ساڵی رابردوو بەرهەمی گەنم گەیشتە نزیكەی دوو ملیۆن تۆن، بەڵام ئەمساڵ پێشبینیدەكرێت بگاتە نزیكەی یەك ملیۆن تۆن”.

وتەبێژی وەزارەتی کشتوکاڵ هۆکاری ئەو دۆخە بۆ وشكەساڵی و كەمیی بارانبارین دەگەڕێنێتەوە و دەشڵێت، “بەهۆی پێشبینییەكانی كەمی بارانبارینەوە، ئەمساڵ بەشێكی زۆر لە جووتیاران خۆیان لە چاندنی گەنم بەدوورگرتووە”.

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پۆلیسی سلێمانی دەستگیركردنی چوار كەسی بە تۆمەتی فاڵگرتنەوە و نوشتە و فێڵكردن ڕاگەیاند

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بڵاویكردووەتەوە، چوار كەس بە تۆمەتی فاڵگرتنەوە و نوشتە و فێڵكردن دەستگیركراون. بەپێی ڕاگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی…
Total
0
Share