لێپرسراوی مەكتەبی سكرتارییەتی سەرۆك مام جەلال رایدەگەیەنێت، كاك بەهرۆز گەڵاڵی دۆستی دێرین و خوێندكارێكی زۆر باشی سەرۆك مام جەلال و هەموو كات دڵسۆز و بەوەفا بووە بۆ یەكێتی”
قوباد تاڵەبانی، لێپرسراوی مەكتەبی سكرتارییەتی سەرۆك مام جەلال ئەم وێنانەی بڵاوكردووەتەوە و دەڵێت، “كاك بەهرۆز گەڵاڵی، دۆستی دێرین و خوێندكارێكی زۆر باشی سەرۆك مام جەلال، هەموو كات دڵسۆز و بەوەفا بووە بۆ یەكێتی”.
دەشڵێت، “خۆشحاڵ بووم ئەمڕۆ سەردانی بەڕێزیانم كرد و پێكەوە یادگاری و رۆژگارە خۆش و تاڵەكانیشمان باسكرد و ئەو هەموو كات خەمخۆر و پەرۆشی یەكێتییە و بەهەمان رۆحییەتی جارانەوە بەردەوامە لە بەرگریكردن لە سیاسەت و رێبازی یەكێتی و سوپاسی وەفاداری و ئەمەكدارییانم كرد”.