ئەنجومەنى کۆمسیاران واتەى تۆمارکردنى هاوپەیمانێتییەکانى بۆ هەڵبژاردنى داهاتووى ئەنجومەنى نوێنەرانى عێراق درێژکردەوە.
جومانە غەلاى، وتەبێژى کۆمسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکان رایگەیاند، ئەنجومەنى کۆمسیاران بڕیاریدا بە درێژکردنەوەى وادەى تۆمارکردنى هاوپەیمانێتییەکان تا کۆتایى دەوامى رەسمیی رۆژى 14ى ئایار.
بەپێى بڕیارى پێشووى کۆمسیۆن ئەمڕۆ دواوادەى تۆمارکردنى هاوپەیمانێتى بوو بۆ هەڵبژاردنى ئەنجومەنى نوێنەرانى عێراق.
لەکاتێکى پێشترى ئەمڕۆدا غەلاى روونیکردەوە، لە ساڵی 2015ـوه هەتاوەکو ئه‌مڕۆ، ژماره‌ی لایه‌نه سیاسییه تۆماركراوه‌كان 330 حزبن، له‌و ژماره‌یه‌ش هه‌تا ئه‌مڕۆ 70 حزب و هاوپه‌یمانیی سیاسی كه له دامه‌زراندان و 80 حزب و هاوپه‌یمانیی پێشوو، داواكاریی به‌شداریكردنیان لە هه‌ڵبژاردن پێشكه‌شكردووه، هه‌روه‌ها پێنج هاوپه‌یمانیی نوێش تۆماركراون.
بڕیارە لە 11ى تشرینى دووەمى ئەمساڵدا هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ئەنجامبدرێت.