وتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایگەیاند، “لەچەند رۆژی داهاتوودا یەکێتی و پارتی لەسەر دابەشکردنی پۆستەکان کۆدەبنەوە”.
سەعدی ئەحمەد پیرە، وتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایگەیاند، “لەچەند رۆژی داهاتوودا یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستان کۆدەبنەوە”.
وتیشی، “ئەو کۆبوونەوەیە بۆ دابەشکردنی پۆستەکانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێم بەڕێوەدەچێت”.
لەماوەی رابردوودا چەندین کۆبوونەوە لەنێوان یەکێتی و پارتی بۆ پێکهێنانی کابینەی دەیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەنجامدراوە، بەڵام تاوەکو ئێستا نەگەیشتوونەتە رێککەوتنی کۆتایی.