لە رۆژى جیهانیی ئازادیی رۆژنامەگەریدا رێکخراوى پەیامنێران دەڵێت، لە چوار مانگى سەرەتاى ئەمساڵدا لە هەرێم پێشێلکارى بەرامبەر 14 دەزگاى میدیایى و 31 رۆژنامەنووس کراون.
رێکخراوی پەیامنێران بۆ ماف و گەشەپێدان راگەیەندراوێکى بەبۆنەى رۆژی جیھانیی ئازادیی رِۆژنامهگهریی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە، ئازادیی راده‌ربڕین و رۆژنامه‌وانی له هه‌رێم به ته‌واوی به‌رته‌سك كراوه‌ته‌وه، به‌شێك له‌وانه‌ی پێشێلكارییان به‌رامبه‌ر ده‌كرێت رۆژنامه‌نووسی راسته‌قینه‌ن و رۆژ له دوای رۆژیش پێشێلكاری به‌رامبه‌ریان له زیادبوون دایه.
دەشڵێت، “پێشێلكردنی یاسای ده‌ستكه‌وتنی زانیاری ژماره 11ی ساڵی 2011 و جێبه‌جێنه‌كردنی ته‌واوی یاسای ژمارە 35ی ساڵی 2007 ئاماژه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی دۆخی رۆژنامه‌نووسان له هه‌رێمی كوردستان له پاشه‌كشه‌دایه، به‌داخه‌وه ئه‌وه‌ش ره‌نگدانه‌وه‌ی ئه‌و پێشكه‌وتن و په‌ره‌سه‌ندنه نێگه‌تیڤه‌ن كه له نێودهسهڵاتدا له كوردستان هه‌ن”.
له ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی سۆران، رێگه‌نادرێت رۆژنامه‌نووسان بە ئازادى كاره‌كانیان ئه‌نجامبده‌ن و زانیاری به‌ده‌ستبهێنن، ئه‌مه‌ش به واتای به‌رته‌سككردنه‌وه‌ی ئازادی و مافی راده‌ربڕین دێت له‌م ناوچه‌یه‌دا، رێکخراوەکە وادەڵێت.
دووپاتیشیدەکاتەوە، رۆژنامه‌نووسان ته‌نها كێشه‌ی حكومه‌تیان نییه، به‌ڵكو كێشه‌ی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌یان هه‌یه كه له پشتی حكومه‌ته‌وه هه‌یه كه حكومه‌تێكی قوڵه و به‌پێی یاسای ژماره 35ی ساڵی 2007 كارناكات.
هەروەک ئامارى پێشێلکارییەکانى چوار مانگى سەرەتاى ئەمساڵى بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت، پێشێلکارى بەرامبەر 14 دەزگاى میدیایى و 31 رۆژنامەنووس کراون، 9 رۆژنامەنووس بەهۆى گازى فرمێسکڕێژەوە تەندروستییان تێکچووە، یەک حاڵەتى هەڵکوتانەسەر دەزگاى میدیایی، چوار حاڵەتى رێگرى لە تیمى میدیایى لە بازگەى دێگەڵە، دەستگیرکردنى شەش رۆژنامەنووس و 11 حاڵەتى رێگەنەدان بە روماڵکردن تۆمارکراون.
رێکخراوى پەیامنێران باس لەوەشدەکات، پێشێلكارییه‌كان له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانی كوردستان به پلەی یه‌كه‌م دێت، فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری و به‌شێك له فه‌رمانگه‌كانی حكومه‌تی بە پلەى دووەم دێن، بەهۆی جیاکاری و پێنەدانی زانیاری بە زۆربەى دەزگاکانی راگەیاندن.