روونکردنەوەیەک لەبارەی دەرهێنان و نوێکردنەوەی مۆڵەتی شۆفێری دەدرێت

ئەندمێکی لیژنه‌ی پشكنینی به‌ده‌ستهێنان‌ و نوێكردنه‌وه‌ی مۆڵه‌تی شۆفێری رایدەگەیەنێت، بۆ دەرهێنانی مۆڵەتی شۆفێری هەڵسەنگاندن بۆ باری دەروونی کەسەکە دەکەین.

د. هێمن رەئوف ئەندامی لیژنه‌ی پشكنینی به‌ده‌ستهێنان‌ و نوێكردنه‌وه‌ی مۆڵه‌تی شۆفێری رایدەگەیەنێت، کاتێک کەسێک سەردانی نەخۆشخانە دەکات بۆ ئەنجامدانی پشکنینی چاو بەمەبەستی دەرهێنان یان نوێکردنەوەی مۆڵەتی شۆفێری جگە لە پشکنینی چاو پشکنینی جەستە و باری دەروونی دەکەین، بزانین لە رووی جەستەییەوە کێشەی نییە؟ یان بۆ نموونە کەسێکی توڕە نییە.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئێمە لە نەخۆشخانە بە یەک تیم کاردەکەین، لە پۆلیسی بەردەرگای نەخۆشخانەکەوە تا دەگاتە لای ئێمە سەرنجی کەسەکە دەدەین هەر کێشەیەکی هەبێت یەکتری ئاگاداردەکەینەوە، کە ئایا ئەو کەسە توانای ئەوەی هەیە کە مۆڵەتی پێبدرێت یان بۆی نوێبکرێتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل لە بارەی كۆبوونەوەكەی هەولێر هاتەدەنگ

سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل لەبارەی كۆبوونەوەكەی هەولێر بۆ ئاساییكردنەوەی پەیوەندییەكانی نێوان عێراق و وڵاتەكەی هاتەدەنگ و دەڵێت، “ئیسرائیل دەستی…
زیاتر ببینە

قائیمقامی سلێمانی: لیژنەیەک بۆ خەمڵاندنی زیانەکانی ئاگرەکەی بازاڕی دارەسووتاوەکە پێکدەهێندرێت

قائیمقامی سلێمانی رایگەیاند، “لیژنەیەک بۆ خەمڵاندنی زیانەکانی ئاگرەکەی بازاڕی دارەسووتاوەکە پێکدەهێندرێت”. ئاوات محەمەد، قائیمقامی سلێمانی، بە رۆژنامەنووسانی راگەیاند،…
Total
0
Share