دۆناڵد ترەمپ: تا دوو هەفتەی دیکە چاوەڕێ بکەن

سەبارەت بەو نیگەرانیانەی لە بڕیاری زیادکردنی رەسمی گومرگی دروستبوون، دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا داوای لە هاوڵاتییانی وڵاتەکەی کرد دوو هەفتەی دیکە چاوەڕێبکەن.

ئەمڕۆ هەینی دۆناڵد ترەمپ لە وەڵامی پرسیاری رۆژنامەنووساندا سەبارەت بە نیگەرانییەکان لە بڕیاری زیادکردنی رەسمی گومرگی لەسەر کاڵای وڵاتانی جیهان رایگەیاند، هاوڵاتیان دەتوانن تا دوو هەفتەی دیکە چاوەڕێ بکەن.

ئاماژەی بەوەشکرد، بەنیازن رێککەوتننامەی بازرگانی لەگەڵ ژاپۆن، هیندستان و کۆریای باشوور واژوو بکەن، بەڵام لەم پرسەدا پەلە ناکەن.

ئاشکراشیکرد، وڵاتەکەی پێویستی بە هیچ کام لەو وڵاتانە نییە کە رێککەوتنیان لەگەڵ واژوو دەکات، بەڵکو ئەو وڵاتانە پێویستیان بە ئەمریکایە.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share