بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی دژەتیرۆر چەند چالاكییەكی لە كەركوك ئەنجامدا

بەڕێوبەرایەتیی گشتیی دژەتیرۆر بە هاوبەشیی لەگەڵ فەرمانگەی ئاسایش و هەواڵگریی سەر بە وەزارەتی بەرگریی عێراق و هێزی پیادەی سەر بە سوپای عێراق، توانیان ژمارەیەك چالاكی دژ بە پاشماوە و شانە نوستووەكانی تیرۆریستان ئەنجامبدەن.

لە ئۆپەراسیۆنێكدا توانرا ژمارەیەك تیرۆریست دەستگیربكرێن كە هاوكاریی راستەوخۆی پاشماوە چەكدارییەكانی ڕێكخراوی تیرۆرستی بەناو دەوڵەتی ئیسلامییان كردووە، دەستبەجێ رێكاری یاساییان بەرامبەر گیرایەبەر.

هەر لە راگەیەندراوەكەی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی دژەتیرۆردا هاتووە، لە درێژەی چالاكییەكاندا توانرا ژمارەیەك حەشارگە و مۆڵگەی تیرۆریستان دەستنیشانبكرێت و مەترسیی ئەو گروپانە لەسەر ناوچەكە كۆتایی پێبهێنرێت.

ئەوەشخراوەتەڕوو، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی دژەتیرۆر و هاوبەشە ناوخۆیی و بیانییەكانی بێ وەستان و ماندووبوون بەردەوامدەبن لە شوێنكەوتن و ڕاوەدوونانی هەر كەس و گروپ و رێكخراوێك كە ببێتە مەترسی بۆ سەر ئاسایشی هاوڵاتییان لە سەرانسەری عێراق و هەرێمی كوردستان.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سۆران عومەر: تەنها لە نێوان لیستی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی خانەنشینی و وەزارەتی دارایی 12 هەزار خانەنشین جیاوازی هەیە

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، 12 هەزار خانەنشین لە لیستی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی خانەنشینی زیاترە لەو لیستەی لە وەزارەتی…
زیاتر ببینە

کۆمسیۆن ئەنجامی بەرایی هەڵبژاردنی بەشێك لە پارێزگاکانی هەرێم ڕادەگەیەنێت

کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكان ئەنجامی بەرایی هەڵبژاردنی پارێزگاکانی هەرێم ڕادەگەیەنێت. ئەنجامی دەنگی كاندیدان لە بازنەكانی پارێزگای هەولێر بەمجۆرەیە: هەولێر 1…
Total
0
Share