بانکی ناوەندی رێنمایی فرۆشتنی دۆلاری بە حاجییان دەرکرد

بانکی ناوەندیی عێراق رایدەگەیەنێت، بڕی دوو هەزار دۆلار بە نرخی رەسمی (هەزار و 320 دینار بۆ هەر دۆلارێک)، بە حاجییانی عێراقی دەفرۆشرێت.

بانکی ناوەندیی عێراق نووسراوێکی ئاراستەی بانکەکانی رافیدەین، رەشید، بازرگانیی عێراقی، ئیسلامی و کۆمپانیاکانی ئاڵوگۆڕکردن کردووە و تێیدا هاتووە، “لە ژێر رۆشنایی ئاسانکاری بۆ رێکارەکانی فرۆشتنی دۆلار بە حاجییان، ئاگادارتان دەکەینەوە کە بۆ کڕینی دۆلاری تەرخانکراو بۆ گەشتیاران لەلایەن حاجییانەوە، بە بڕی دوو هەزار دۆلار بۆ هەر حاجییەک، بەپێی نرخی رەسمیی ئاڵوگۆڕی دراو، واتە بە هەزار و 320 دینار بۆ هەر دۆلارێک، بفرۆشرێت”.

داواشدەکات، “کارمەندی شایستە لە لقەکانی ئەو بانکانە بۆ فرۆشتنی دۆلار بە حاجییان دابنرێت، بۆ ئاسانکاریی پرۆسەی فرۆشتنی دۆلار”.

بانکی ناوەندی دەشڵێت، دەبێت پرۆسەی فرۆشتنی دۆلار بەم میکانیزمە، سەرجەم حاجییان بگرێتەوە کە لە رێگەی وشکانی و ئاسمانییەوە گەشت دەکەن.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share