هەردی سەڵاح، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان پەیامێک ئاراستەی ئەندامانی فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی کوردستان دەکات.
لە پەیامەکەی هەردی سەڵاحدا هاتووە، “خوشک و برایان لە فراکسیۆنی نەوەی نوێ، ئەگەر راستگۆن و یاری و چەواشە ناکەن، بەپێی نوسراوەکەتان پێویستە هەر ئەمڕۆ هەمووتان دەست لەکاربکێشنەوە”.
ئەم پەیامەی هەردی سەڵاح دوای ئەوە هات، ئەمڕۆ پێنجشەممە، محەمەد سلێمان، سەرۆکی دانیشتنی یەکەمی پەرلەمانی کوردستان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، خولی شەشەمی پەرلەمان بە “هەڵوەشاوە هەژماردەکرێت” و پێویستە فەرمانی هەڵوەشاندنەوەی بۆ دەربکرێت.