راپۆرتێک: ساڵی 2024 زۆرترین خەرجیی سەربازی کراوە

راپۆرتێکی نوێ ئاشکرایدەکات، لە دوای کۆتاییهاتنی جەنگی ساردەوە، لە ساڵی 2024 دا وڵاتانی جیهان زۆرترین خەرجیی سەربازییان کردووە.

راپۆرتەکە لەلایەن پەیمانگەی ستۆکۆڵمی نێودەوڵەتیی بۆ توێژینەوەی ئاشتی ئامادەکراوە تێیدا هاتووە، بەهۆی ناجێگیرییە سیاسی و جیۆسیاسییەکانەوە، رێژەی خەرجیی سەربازی لە ساڵی 2024 بە رێژەی بەرچاو لە تەواوی وڵاتانی جیهان زیادیانکردووە بە تایبەت ئەوروپا و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست.

بەپێی راپۆرتەکە، کۆی خەرجییە سەربازییەکان لە ساڵی 2024 دا 2.72 ترلیۆن دۆلار بووە، بەراورد بە ساڵی 2023، بەرزبوونەوەی بەرچاوی بەخۆیەوە بینیوە.

پەیمانگەکە بۆ راپۆرتەکە خەرجییە سەربازییەکانی 100 وڵاتی جیهانی کۆکردووەتەوە، تێیدا هەریەکە لە وڵاتانی روسیا، ئۆکرانیا و ئەمریکا زۆرترین رێژەی بەرزکردنەوەی ئەو خەرجییانەیان بەرکەوتووە.

 

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share