زیاد جەبار: یەکێتی چاکسازی دەکات و هێزە ئەمنییەکانیش لەو چاکسازییە بەدەرنین

زیاد جەبار، رایگەیاند، “یەکێتی چاکسازی دەکات و هێزە ئەمنییەکانیش لەو چاکسازییە بەدەرنین، ئەو کەسانەی هێرشەکەیان ئەنجامدا دەستگیرکراون”.

زیاد جەبار، لێپرسراوی مەڵبەندی یەكی رێكخستنی سلێمانی و ئەندامی سەركردایەتیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە چاوپێكەوتنێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، “لە دوێنێوە بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتی لەسەر هێڵە و بڕیاریداوە لێكۆڵینەوە لەو بابەتە بكرێت كە روویدا”.

وتیشی، “ئەو كەسانەی هێرشەكەیان ئەنجامدا دەستگیركراون، من كێشەی كۆمەڵاتیەتیم لەگەڵ كەسدا نییە و كەسێكی حزبیم”.

زیاد جەبار ئەوەشی وت، “خەڵك لە دیاردەی چەكداری بێزاربووە، بەتایبەت لەنێو هێزە ئەمنییەكاندا لەبەر ئەوە بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بڕیاریدا لێكۆڵینەوە بكرێت و ئەو هێزانە رێكبخرێنەوە بە تایبەت لەڕووی چۆنییەتیی مامەڵەكردن لەگەڵ مرۆڤەكاندا و پێیان بوترێت سنووریان تاوەكو كوێیە”.

ئاماژەی بەوەشكرد، “یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لەدوای هەڵبژاردنەوە بڕیاریداوە چاكسازی لە زۆرینەی بوارەكاندا بكات و هێزە ئەمنییەكانیش بەدەر نین لەو چاكسازییانە و سەرۆكی یەكێتی رایسپاردم سەرۆكایەتیی لیژنەی چاكسازیی هێزە ئەمنییەكان بكەم”.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نوخشە ناسیح: پێشتر بافڵ جەلال تاڵەبانی پێی راگەیاندین پرسی بە پارێزگابوونی هەڵەبجە لە پەرلەمان تێدەپەرێت

نوخشە ناسیح، پارێزگاری هەڵەبجە لە دیدارێكی تەلەفزیۆنیدا رایگەیاند، سوپاسی بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتی دەكەین كە چەندینجار بۆ…
Total
0
Share