بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی هەولێر رایگەیاند، دەستکرا بە پێدانی ڤاکسین بۆ ئەو هاوڵاتییانەی گەشتی حەج دەکەن.
بەڕێوەبەرایەتییەکە لە راگەیەندراوێکدا دەڵێت، لە بنکە تەندروستییەکانی ( ئازادی، نازدار بامەرنى، برايەتى، مەلا فەندى) و لە سنووری ناو شارۆچکەی كۆيه و ئیدارەی سەربەخۆی سۆران دەستکرا بە پێدانی ڤاکسین بۆ ئەو هاوڵاتییانەی کە سەفەری حەج دەکەن بە ڤاکسینی هەوکردنی مێشک و ئەنفلەوەنزای وەرزی و ڤاکسینی دووانە، کە دەکاتە گوزاز و دەردەکۆپان.
تەندروستیی هەولێر دەڵێت، هاوکات رێنمایی تەندروستیش لەسەر بابەتە خۆپارێزییەکانی تەندروستی دراوە بە حاجییان.
بابەتی پەیوەندیدار
كەركوك.. گەشتكردن لە خوێندكاران قەدەغەكرا
بەڕێوەبەری خوێندنی کوردی لە كەركوك، گەشتکردنی لە خوێندکاران قەدەغەکرد و دەڵێت، “تەنانەت لە رۆژانی هەینی و شەممەشدا کە…
زیاتر لە ملیارێک مرۆڤ لە بەردەم مەترسیی لەدەستدانی بیستندان
لەمڕۆدا کە ڕۆژی جیهانیی بیستنە، ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی هۆشداریدەدات کە زیاتر لە ملیارێک مرۆڤ لە بەردەم مەترسیی لەدەستدانی…
خێوەتی عەرەبە هاوردەكان لە پەڵكانە لادرا
عەرەبە هاوردەكانی گوندی پەڵكانە خێوەتی ناڕەزایەتییەكەیان لابرد كە ماوەی هەفتەیەكە رێگرییان لە جووتیارە كوردەكان دەكرد دروێنە دەستپێبكەن و…
ڤاكسینی دژەكۆرۆنا چی بەسەر سووڕی مانگانەدا دەهێنێت؟
دوای سکاڵای ژنان، توێژینەوە لەبارەی کاریگەریی ڤاکسینی دژەکۆرۆنا لەسەر سووڕی مانگانە دەکرێت. چەندین ژنی ئەمریكی ئاشكرایانكردووە كە کاتەکانی…