کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان رایدەگەیەنێت، کۆتایی ئەم هەفتەیە کۆتا وادەیە بۆ دابەشکردنی شایستە داراییەکانی کارمەندانی سەر سندوقی دەنگدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان.
لقی سلێمانی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان بڵاویکردەوە، ئاگاداری کارمەندانی رۆژی هەڵبژاردن (سەرەکی و یەدەگ) لە سنووری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەی گەرمیان و راپەڕین دەکەین کە تا ئێستا پاداشتی داراییان وەرنەگرتووە، بەزووترین کات سەردانی ئەو بانکانە بکەن کە بۆیان دیاریکراوە بەمەبەستی وەرگرتنی پاداشتەکانیان.
جەختیشیکردەوە، لە کاتی سەردانیکردنی بانکەکان پێویستە کارمەند هەریەکە لە کارتی بایۆمەتری دەنگدان، کارتی نیشتمانی یاخود ناسنامەی باری شارستانی پێبێت، دوا مۆڵەت کۆتا رۆژی ئەم ھەفتەیەیە رێکەوتی 30 ی نیسانی 2025.