پەرستارێکی دووگیان لە کەرکوک بە تای خوێنبەربوون گیانیلەدەستدا

دوای تووشبوونی بە تای خوێنبەربوون، خانمە پەرستارێک کە دووگیان بووە گیانیلەدەستدا.

پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا لە شاری کەرکوک گواستییەوە، دوای ئەوەی لە چوار رۆژی رابردوودا تووشبوونی خانمە پەرستارێک بە تای خوێنبەربوون راگەیەندرا، ئەمڕۆ شەممە گیانیلەدەستدا.

ئاماژەی بەوەشکرد، پەرستارەکە ناوی نورا سامر محەمەدە، تەمەنی 38 ساڵان بووە، لە نەخۆشخانەی گشتیی کەرکوک کاریکردووە و دووگیانبووە.

ئاشکراشیکرد، ژمارەی ئەو کەسانەی لە کەرکوک بەهۆی تووشبوونیان بە تای خوێنبەربوون گیانیانلەدەستداوە گەیشتە چوار کەس.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەنجومەنی دەوڵەت: پێویستە باجە فیدراڵییەکان و رسوماتەکان بەشێوەیەکی تەواوەتی بگەڕێتەوە بۆ حکومەتی فیدراڵی

ئەنجومەنی دەوڵەت بڕیاریدا کە پێویستە کۆی داهاتەکان بگەڕێتەوە بۆ حکومەتی فیدراڵی، پاشان بەپێی یاسای کارگێڕی دارایی و بەپێی…
Total
0
Share