ئەو کۆنفرانسەى بڕیاربوو پێش نیوەڕۆى ئەمڕۆ لەلایەن بزوتنەوەى گۆڕان (کوردسات)ەوە ئەنجامبدرێت، بەهۆى تەواونەبوونى رێژەى یاساییەوە شکستیهێنا.
بڕیاربوو کاتژمێر 10ى پێش نیوەڕۆى ئەمڕۆ کۆنفرانسى بزوتنەوەى گۆڕان لە هۆڵى یانەى ئاشتى لە سلێمانى بەڕێوەبچێت، کەمێک لەمەوبەر نوێنەر و چاودێرانى کۆمسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکان و وەزارەتى ناوخۆ هۆڵەکەیان بەجێهێشت.
بەپێى زانیارییەکانى تۆڕى میدیایی ئێستا بەهۆى ئامادەنەبوونى رێژەى یاسایى ئەندامان، کە ناوەکانیان لە بەردەم کۆمسیۆنە، کۆنفرانسەکە سەرکەوتوو نەبووە و گرێنەدرا.
کۆمسیۆن بزوتنەوەى گۆڕانى ئاگادارکردووەتەوە کە پێویستە هەزار و 64 کەس بەشداریی کۆنفرانسەکە بکەن، بۆ ئەوەى کاروبارەکانى ئەنجامبدات، بەڵام زۆر کەمتر لەو ژمارەیە ئامادەبوون.