بهبۆنهی ساڵیادی كۆمهڵهی خوێندكارانی كوردستان، مهكتهبی سیاسی یهكێتیی نیشتمانیی كوردستان پیرۆزبایی لە کۆمەڵەکە دەکات.
مەکتەبی سیاسیی یەکێتی لە پەیامەکەیدا دەڵێت، “بەڕێزان هەڤاڵانی کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردستان، لە یادی 49 ساڵەی دامەزراندنی کۆمەڵە تێکۆشەرەکەتاندا، گەرمترین پیرۆزباییتان ئاراستە دەکەین. کۆمەڵە لەرەوتی خەباتی پیشەیی، دیموکراتی و نیشتمانیی خۆیدا هەمیشە پێشڕەو و کارا و ئازابووە لە خزمەتی خوێندکارانی کوردستان و داکۆکیکردن لە ماف و پێداویستییەکانیاندا”.
ئەوەش هاتووە، “ئەم رێکخراوە تێکۆشەرە کارگەی عەمەلی دروستکردنی کادێر و سەرکردەی بە توانابووە بۆ بزووتنەوەی سیاسیی کوردستان و کۆمەڵی کوردەواریدا. لە ماوەی دوو ساڵی رابردووشدا کۆمەڵەکەتان لە شێوازی نوێی کارکردنی بە پشتیوانی و پاڵپشتیی سەرۆک بافڵ، توانیویەتی هەنگاوی گرنگ بنێت بۆ ئاراستەکردنیان بەرەو داهاتوویەکی چۆنایەتیی گەشتر”.
مەکتەبی سیاسیی یەکێتی ئەوەشیخستووەتەڕوو، “بۆ ئایندەی کۆمەڵەی خوێندکاران کە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان هیوا و ئومێدی لەسەر هەڵچنیوە، هیوادارین بە دروستکردنی رایەڵە لەگەڵ رەوتی تێکۆشانی خوێندکاری و جوڵەی ناوەندە ئەکادمییەکان لە سەرکەوتندا بن. سەرکەوێت جوڵەی مۆدێرن و نوێباوی کۆمەڵەتان، پیرۆزە ساڵیادی دامەزراندتان و هەمیشە سەرکەوتووبن”.