عێراق: پانێڵى وزەى خۆرى دروستکراوى ناوخۆ کێبڕکێى هاوردەکراو دەکات

وەزارەتى پیشەسازیی عێراق رایدەگەیەنێت، بەرهەمهێنانى پانێڵى وزەى خۆر لە ناوخۆى وڵات کێبڕێکى بەرهەمى هاوردەکراو دەکات لەڕووى کوالێتى و نرخەوە.

زوحا جبورى، وتەبێژى وەزارەتى پیشەسازى و کانزاکان رایگەیاند، کارگەى گشتیی زەوراى سەر بە وەزارەتەکەیان تایبەت بە دروستکردنى پانێڵى وزەى خۆر، کەلوپەل و تەکنەلۆجیاى نوێى تایبەت بە بوارى دروستکردنى پانێڵى وزەى خۆر بە توانا جۆراوجۆرەکان و، تەکنیک و کوالێتیی بەرز لەخۆدەگرێت.

وتیشى، “پانێڵە خۆرییەکان خزمەت بە سەرجەم جۆرەکانى وێستگەى خۆرى گەورە، بچوک، حکومى، پیشەسازى، بازرگانى و ماڵان دەکات”.

بەرهەمى کارگەکە پێداویستیی بازاڕى ناوخۆ پڕدەکاتەوە، دەشتوانرێت دەرگا بەڕووى بازاڕى وڵاتانى دراوسى و هەرێمایەتى بکرێتەوە بۆ سەرجەم پرۆژەکانى وزەى خۆر لە ئایندەدا، وتەبێژى وەزارەتەکە واى وت.

روونیشیکردەوە، دروستکردنى ئەو بەرهەمە لە ناوخۆدا بەشێوەیەکى راستەوخۆ دەبێتەهۆى کەمکردنەوەى تێچووى بەرهەمهێنان لە وزەى خۆر و تواناى هاوڵاتی لە بونیادنانى وێستگەى وزەى خۆر زیاددەکات، کێبڕکێى پانێڵە هاوردەکراوەکانیش دەکات لەڕووى نرخ و کوالێتییەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

كۆبوونەوەیەكی یەكلاكەرەوە لەبارەی كێشەی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمەوە ئەنجامدەدرێت

ئەندامێكی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، چاوەڕواندەكرێت لە دوای سەری ساڵی نوێوە ئەو لیژنەیەی بۆ هەمواركردنەوەی…
Total
0
Share