بۆ کۆنتڕۆڵکردنى نەخۆشیی تاى خوێنبەربوون کە لەئێستادا لە کەرکوک و هەندێک پارێزگاى عێراقدا بڵاوبووەتەوە، وەزارەتى تەندروستیی هەرێم ژمارەیەک رێنماییى راگەیاند.
دەقى رێنماییەکان:
1- سەربڕینی ئاژەڵان لە ماڵان بەهەر شێویەک بێت قەدەغەیە و، سەربڕین تەنها لە شوێنی رێپێدراو دەبێت.
2- پابەندبوونی قەسابەکان بە لەبەرکردنی کەلوپەلی خۆپاراستن به‌تایبه‌تی له‌به‌ركردنی ده‌ستكێشی لاستیك و جلی تایبه‌تی خۆپارێزی له‌كاتی مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ ئاژه‌ڵ یان گوشت و خوێنه‌كه‌ی بەشێوەی تەواو و لەکاتی سەرپێچی بە توندی سزادەدرێن.
3- دوای سه‌ر بڕینی ئاژه‌ڵ ده‌بێت شوێنه‌كه پاكژبكرێت به به‌كارهێنانی گیراوه‌ی كلۆر (5%) (ده‌گیرێته‌وه به به‌كارهێنانی فاس به ڕێژه‌ی 6% و هه‌ر به‌شێك فاس بۆ 11 به‌ش ئاو)، هه‌روه‌ها به‌هه‌مان شێوه پاكژكردنه‌وه‌ی كه‌لوپه‌لی به‌كارهاتووه له‌كاتی سه‌ربڕین و پارچه‌كردنی گۆشتی ئاژه‌ڵ.
4- پێویستە هاوڵاتییان گۆشتی سوور لە شوێنی رێپێدراو بکڕن و، دەستکێش لە دەست بکەن و، ئاگاداربن دەستیان هیچ برینداری نەبێت و، تەختەی لەتکردنی گۆشت جیاواز بێت لە تەختەی لەتکردنی سەوزە، پاشان شوێنی لەتکردنەکە بە باشی خاوێن بکرێت بە ئاوى گەرم و سابوون و دواتر پاكژكردنەوەى بەهەمان شێوە وەك خالى 3 و، کوڵاندنی گۆشت بەتەواوی.
5- له‌به‌ركردنی جلی قۆڵ درێژ و ره‌نگی كاڵ له‌كاتی سه‌ردانی ئه‌و شوێنانه‌ی گه‌نه‌كان تێدا بڵاوه، بۆ ئەوەى دیاربێت، هه‌روه‌ها به‌كارهێنانی كرێمی تایبه‌ت به دوورخستنه‌وه‌ی مێروو و گه‌نه له له‌شی مرۆڤ.
7- بەڕێوەبەرایەتییەکانی تەندروستی پێویستە هەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتییەکانی ڤێتێرنەری و کشتوکاڵ بکەن دەربارەی رێکارەکانیان سەبارەت بە رشاندنی ئاژەڵان بە قڕکەر.
8- چەختکردنەوە لە کاری پتەوکردنی تەندروستی بۆ پاراستنی هاوڵاتیان لە ڕێگای هەڵمەتی جیاواز و بڵاوکردنەوەی ڕێنمایی بەمەبەستی گەیاندنی زانیاریی دروست.
9- جێبەجێکردنی چالاکییەکانی رشاندنی شوێنی گەنەکان بە گوێرەی پلانی ساڵانەی کۆنتڕۆڵکردنی نەخۆشییە گوازراوەکان.
10- پابەندبوونی کارمەندانی تەندروستی بە لەبەرکردنی کەرەستەی خۆپارێزی کەسی بە شێوەیەکی زانستیی دروست.