رێباز حەملان: لیستی مووچەی ئەم مانگە هەمان لیستی مانگی پێشووە

رێباز حەملان رایگەیاند، ” لیستی مووچەی ئەم مانگە هەمان لیستی مانگی پێشووە”.

رێباز حەملان، بریکاری دەستلەکارکێشاوەی وەزارەتی دارایی عێراق، بە رۆژنامەنووسانی راگەیاند، “لیستی مووچەی مانگی نیسانی فەرمانبەر و مووچەخۆرانی هەرێم هەمان لیستەکەی مانگی ئازارە و تەنها ژمارەی خانەنشینان زیادیکردووە، چاوەڕێین وردبینی لە لیستەکە تەواوبکرێت و بەزووترین کات مووچە دابەشبکرێت”.

وتیشی، “وەفدی تەکنیکیی وەزارەتی دارایی و ئابوریی هەرێم لە بەغدادە و ئەندامانی وەفدەکە رۆژانە سەردانی وەزارەتی دارایی عێراق دەکەن و لەماوەی سێ مانگی رابروودا سەرجەم داواکارییەکانی بەغداد جێبەجێکراون و تاوەکو ئێستا هیچ گرفتێک نییە”.

 

 

 

 

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئاوات شێخ جەناب: کاری جددیمان بۆ بەهەمیشەییکردنی فەرمانبەرانی گرێبەست کردووە

وەزیری دارایی هەرێم لەگەڵ نوێنەری فەرمانبەرانی گرێبەست کۆبووەوە و رایگەیاند، کاری جددیمان بۆ بەهەمیشەییکردنی فەرمانبەرانی گرێبەست کردووە. لە…
Total
0
Share