وتەبێژی یەكێتیی خانەنشینانی كوردستان رایدەگەیەنێت، بەشێك لەو فەرمانبەرانەی لە مانگی یەكی ئەمساڵەوە خانەنشین بوون مامەڵەیان تەواوبووە و لەگەڵ لەم مانگەدا چوار مووچەیان بەسەر یەكەوە پێدەدرێت.
سادق عوسمان، وتەبێژی یەكێتیی خانەنشینانی كوردستان لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، ئەو فەرمانبەرانەی لە مانگی یەكی ئەمساڵ خانەنشینكرابوون و مامەڵەیان تەواونەبووبوو، لە ئێستادا بەشێكیان مامەڵەیان تەواوكراوە و ناویان خراوەتە لیستی مووچەوە و چاوەڕواندەكرێت مووچەی چوار مانگیان بەسەریەكەوە بۆ خەرجبكرێت.
راشیگەیاند، پێشتر داوامان كردووە مامەڵەكانیان تەواوبكرێت و لەم مانگەدا مووچە نەدراوەكانیان بەسەر یەكەوە بۆ خەرجبكرێت.