ئامادەکارییەکانی خۆپاراستن لە تای خوێنبەربوون دەستیپێکرد

بەڕێوەبەرایەتیی ڤێرتێنەری راپەرین هەڵمەتی ئامادەکاریی بۆ خۆپاراستن لە نەخۆشی تای خوێنبەربوون دەستپێکرد، لەرێگای پێنج تیمی سەرەکییەوە.

ئاماژەی بەوەشدا، هەڵمەتەکە تەواوی سنووری ئیدارەی راپەرین دەگرێتەوە و پێکهاتووە لە شۆردنەوە و خاوێنکردنەوەی ئاژەڵەکانی وەک مەڕ و بزن، هەروەها رشاندنی هۆڵ و شوێنی ئاژەڵەکان بە ماددەی دەلتامسرین و بەکارهێنانی چەند جۆرێكی دیکەی دەرمان و کوتانی تایبەت بۆ ئاژەڵان.

ئەوەشی خستەڕوو، هۆکارێکی سەرەکی نەخۆشی تای خوێنبەربوون بەهۆی گەنەو قڕنەوەیە، بۆ ئەم مەبەستەش رێنمایی ئاراستەی هاوڵاتییان کراوە کە سەربڕینی نایاسایی ئەنجام نەدەن و خۆیان بپارێزن، هەروەها، هەڵمەتەکە بەردەوام دەبێت تاوەکو سەرجەم ئاژەڵەکانی سنوورەکە شۆردنییان بۆ ئەنجامدەدرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بۆردی پێكهاته‌كانی یه‌كێتی: ئەوەی لە پەرلەمان روویدا نیشانیدا پارتی پێکهاتەکان بۆ بەرژەوەندیی خۆی بەکاردەهێنێت

لێپرسراوی بۆردی پێکهاتەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان جەختدەکاتەوە، پارتی بە نوێنەرانی پێکهاتەکان پرسە نیشتمانییەکان بۆ بەرژەوەندیی خۆی یەکلایی دەکاتەوە،…
Total
0
Share