بڕیارە سبەینێ چوارشەممە دووەمین دیداری یەکێتی لە سلێمانی بەڕێوەبچێت.
د.یوسف گۆران سكرتێری لیژنه‌ی باڵای دووه‌مین دیداری یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان رایگه‌یاند، دوای ته‌واوبوونی ئه‌ركه‌كانی كۆنفڕ‌انسه ناوچەییەكان و كۆكردنه‌وه‌ی ر‌او بۆچوونی هه‌ڤاڵانی یه‌كێتی له نێو گفتوگۆیه‌كی ورد و ده‌یان کاتژمێر كاركردن له نۆ كۆنفڕ‌اس له ته‌واوی ناوچه‌كانی كوردستان سبەینێ دیداری یەکێتی لە سلێمانی بەڕێوەدەچێت.
بڕیارە دیدارەکە به ئاماده‌بوونی بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی سه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و به‌سه‌رپه‌رشتی قوباد تاڵه‌بانی لێپرسراوی مه‌كته‌بی سكرتاریه‌تی سه‌رۆك مام جه‌لال و سه‌رپه‌رشتیاری دیدار و میوانێكی زۆر و كه‌سایه‌تی كوردستانی و عێراقی ئەنجامبدرێت.