بەرگریی شارستانیی شۆفێران ئاگاداردەکاتەوە

بەرگریی شارستانیی ژمارەیەک رێنمایی تایبەت بە وەرزی هاوین بۆ شۆفێران بڵاوکردەوە.

بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانی سلێمانی ئاگادارییەکی ئاراستەی شۆفێران کرد و رایگەیاند، لە وەرزی هاویندا بەهۆی ئەوەی پلەی گەرمی دەگاتە نزیکەی 70 پلەی سیلیزی، هەربۆیە نابێت هەندێک کەلوپەل لەناو ئۆتۆمبێلدا بەجێبهێڵدرێت.

ئاماژەی بەوەشدا، ئەو کەلوپەلانەی گونجاو نییە لەناو ئۆتۆمبێلدا بەجێبهێڵدرێن بریتین لەمانە: (چەرخ، چاویلکە، بۆن و موعەتەر، پاوەربانک، دەبەی ئاو)، بەهۆی ئەوەی کاریگەریی بەرزبوونەوەی پلەی گەرمییان لەسەر دەبێت و ئەگەری هەیە ببنە هۆی کارەسات و رووداوی نەخوازراو.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى فەرمانى بە گرێبەستکردنى مامۆستایانى وانەبێژى واژووکرد

د. ئارام محەمەد وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی هەرێم فەرمانی بەگرێبەستکردنی مامۆستایانی وانەبێژی واژوو کرد. لە راگەیەندراوێکی…
Total
0
Share