ئەو گەنجەی سەگ پەلاماریدابوو گیانیلەدەستدا

گەنجێکی تەمەن 25 ساڵان بەهۆی پەلاماری سەگەوە لە هەولێر گیانیلەدەستدا.

ئەو گەنجە ناوی ئەحمەد سابیر-ە، دانیشتووی هەولێرە، دوو رۆژ پێش جەژنی رەمەزان سەگی بێ لانە پەلاماریدا.

ئەحمەد سابیر، لە نەخۆشخانە لە ژێر چادێریی پزیشکیدابوو، بەڵام بەرەبەیانی ئەمڕۆ بەهۆی سەختیی برینەکەیەوە گیانیلەدەستدا.

بەپێی زانیارییەکانی تۆڕی میدیایی ئیستا، ئەحمەد باوکی دوو منداڵە، لە 28ی رەمەزانی ئەم ساڵ بە سەردان چووەتە گوندێکی نزیکی هەولێر، لەوێ سەگ پەلاماری دابوو و سەری بریندارکردبوو.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

فەهمی بورهان: رێکاری یاسایی لە بەرامبەر ئەو سەربازانە دەگیرێتەبەر كە هێرشیان كردە سەر جووتیاران

سەرۆکی دەستەی ناوچە کوردستیانییەکان رایگەیاند، کێشەی جووتیارانی کەرکوک نەتەوەییە و رێکاری یاسایی لە بەرامبەر ئەو سەربازانە دەگیرێتەبەر كە…
زیاتر ببینە

سەرۆکایەتیی هەرێم: داوا لە عێراق دەکەین بۆ دەرخستنی راستییەکان دەست بە لێکۆڵینەوە بکات

سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێم رایدەگەیەنێت، “داوا لە عێراق دەکەین بۆ دەرخستنی راستییەکان دەست بە لێکۆڵینەوە بکات”. سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان، لە…
Total
0
Share