پاپای ڤاتیکان کۆچی دوایی کرد

پاپا فرانسیس، پاپای ڤاتیکان لە تەمەنی 88 ساڵیدا لە شوێنی نیشتەجێبوونی خۆی لە کاسا سانتا مارتا-ی ڤاتیکان، کۆچی دوایی کرد.

کەمێک لەمەوبەر، حکومەتی ڤاتیکان لە بەیاننامەیەکی ڤیدیۆییدا، کۆچی دوایی پاپا فرانسیسکۆ، یەکەم سەرکردەی ئەمریکای لاتین لە کەنیسەی کاسۆلیکی راگەیاند.

پاپای ڤاتیکان، ناوی پاپا فرانسیس، خۆرخێ ماريۆ بێرگۆلیۆیە و لە ئەرجەنتین لەدایکبووە، لە 13ـی ئازاری 2013، پۆستەکەی لە ڤاتیکان وەرگرتووە.

پاپا لە 14ی شوباتی 2019، بەهۆی تێکچوونی دۆخی تەندروستی، لە نەخۆشخانەی گێمێلی لە رۆما خەوێندرا و هەتاوەکو کۆتایی مانگی دواتر، بەردەوامبوو لە وەرگرتنی چارەسەر.

لەم ماوەیەی پێشووشدا، دۆخی تەندروستیی پاپا فرانسیس جارێکیتر بەرەو خراپی رۆیشت و دووبارە لە نەخۆشخانە خەوێندرا، سەرەڕای ئەوەی چەند رۆژێک دواتر حکومەتی ڤاتیکان وێنەیەکی پاپا-ی بڵاوکردەوە و رایگەیاند کە دۆخی تەندروستیی جێگیر بووەتەوە، بەڵام ئەمڕۆ دووشەممە، بە رەسمی حکومەت کۆچی دوایی پاپا-ی راگەیاند.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share