بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کاروباری مینی هەولێر داوا لە هاوڵاتییان دەکات سبەینێ لە چیای گۆڕەز نزیک نەبنەوە.
بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کاروباری مینی هەولێر، لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، “دانیشتووانی سۆران و دەوروبەری ئاگادار دەکەینەوە کە سبەینێ دووشەممە لە کاتژمێر 10 بۆ 11ی پێشنیوەڕۆ لە چالاکییەکی لەناوبردنی بە کۆمەڵ، بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کاروباری مینی پارێزگای هەولێر هەڵدەستێت بە لەنابردنی ژمارەیەک مین و تەقەمەنی لە کێڵگە مینەکانی چیای گۆڕەز، دەنگی تەقینەوەکە بەرز دەبێت”.
بەڕێوەبەرایەتییەکە دەڵێت، “داوا لە هاوڵاتییان دەکەین بۆ هیچ مەبەستێک لە چیای گۆڕەز نزیک نەبنەوە و لەکاتی بیستنی دەنگی بەهێزی تەقەمەنیەکان نیگەران نەبن”.