سەرۆک وەزیرانی عێراق پیرۆزبایی لە پێکهاتەی مەسیحی دەکات بەبۆنەی جەژنی (قیام)ـەوە.
محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس، پەیامێکی بە زمانی کوردی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە، “گەرمترین پیرۆزبایی لە رۆلەکانی گەلەکەمان لە پێکهاتەی مەسیحی لە ناوەوە و دەرەوەی عێراق دەکەین، بەبۆنەی هاتنهوهی جەژنی (قیامەوە)”.
جەختیشدەکاتەوە لەسەر “گرنگی و بایەخدان و پشتیوانیمان بۆ هەمەچەشنی بەنرخیی وڵاتە خۆشەویستەکەمان، کە نوێنەرایەتیی سەرچاوەی هێز و دەوڵەمەندیی کۆمەڵایەتی و کولتووری دەکات”.
سودانی دەشڵێت، “هەموو ساڵێک، رۆڵەکانی پێکهاتەی مەسیحیی رەسەن، لە خێر و خۆشی و ئارامی و ئاشتیدا بن”.